کوردپرێس:
قیاده‌ی کوردی و به‌تایبه‌ت مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سه‌رۆکی پێشووی هه‌رێم به بێ ئه‌وه‌ی ئاوڕ له داوای وڵاتانی ڕۆژئاوا و وڵاتانی ناوچه‌که و عێراقیش بده‌نه‌وه گشت‌پرسیی 25ی ئه‌یلوولی 2017یان به‌ڕێوه برد به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌ی قیاده‌ی کوردی پاشهاتی نه‌رێنیی لێکه‌وته‌وه و وای کرد کورد نزیکه‌ی نیوه‌ی خاکی ژێرکونتڕۆڵی خۆی له ده‌ست بدات.
سه‌لاح نه‌سراوی له وتارێکی حه‌فته‌نامه‌ی ئینگلیزیی ئه‌هرام ویکلیدا نووسیویه‌تی ئه‌گه‌رچی کورد پاش ڕیفراندۆم به خۆدا شکا و ژماره‌ی کورسی و ده‌نگه‌کانی عێراق که‌می کرد و نێوماڵی کوردیش گیرۆده بووه به ململانێ و ناکۆکیی نێوخۆیی به‌ڵام تا ئه‌م کاته‌ش کورد وازی له خولیای سه‌ربه‌خۆیی نه‌هێناوه.
به ڕای نووسه‌ری وتاره‌که قیاده‌ی کوردی له عێراق چاوه‌ڕوانی پێکهاتنی حکوومه‌تی به‌غدا ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی گرینگ له ده‌سه‌ڵاتدا به‌ده‌سته‌وه بگرێت و ده‌سه‌ڵاتی خۆی له به‌غدا بچه‌سپێنێت بۆیه تا ئه‌م کاته ئه‌ده‌بیاتی جیاییخوازانهی به‌کار نه‌هێناوه به‌ڵام پێشمه‌رجی کورد بۆ به‌شداری کردن له حکوومه‌تی ئایندهی عێراق ئه‌وه بوو که که‌رکووک و ناوچه جێناکۆکه‌کان بگه‌ڕێندرێته‌وه ژێر کونتڕۆڵی کورد له‌و ڕووه‌شه‌وه ده‌کرێت بڵێین کورد ئێستاش خولیای سه‌ربه‌خۆبوونی له مێشکدایه.
ناوبراو بڕوای وایه قیاده‌ی کوردی و به‌تایبه‌ت ئه‌و لایه‌نانه دروشمی لوس و جوانی سه‌ربه‌خۆیی ده‌ده‌ن و پاش پێکهاتنی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراقیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن که‌لێنی نێوان شیعه و سوننه به‌کار بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی به ئامانجی خۆیان بگه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment