ئازادکردنی عه‌فرین ته‌وه‌رێکی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریایه‌

به‌شی سووریا- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سووریای دیموکرات له‌ لێدوانێکدا ده‌ڵێت: ئازادکردنی عه‌فرین ته‌وه‌رێکی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د حه‌سه‌ن عه‌لی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سووریای دیموکرات له‌ لێدوانێکدا ده‌نگۆکان له‌باره‌ی پێدانی هه‌ندێک ناوچه‌ی باکووری سووریا به‌ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌ و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: هه‌ندێ که‌س ده‌یانه‌وێت ڕای گشتی به‌لاڕێدا ببه‌ن به‌ڵام هیچ ڕێککه‌وتنێک له‌سه‌ر کۆنتڕۆڵ‌کردنی ناوچه‌ ئازادکراوه‌کان ئه‌نجام نادرێت. ئێمه‌ هه‌میشه‌ جه‌ختمان له‌سه‌ر ڕێکاری گفتوگۆی نێوخۆیی بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووریا کردۆته‌وه‌. له‌وه‌ته‌ی به‌شار ئه‌سه‌د و ڤیلادیمیر پووتن سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا ئاماده‌ییی خۆیانیان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هێزی سووریای دیموکرات ده‌ربڕیوه‌ دوو لایه‌ن له‌باره‌ی پرسه‌ پێوه‌ندیداره‌کان به‌ خزمه‌تگوزاری گشتی له‌ ناوچه‌ ئازادکراوه‌کان و ڕێکخستنی هێزگه‌ی کاره‌بای به‌نداوی ته‌بقا که‌ پێداویستییێکی خه‌ڵکه‌ گفتوگۆیان کرد.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه‌: ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریاش هه‌ندێک یاسای تایبه‌ت به‌ فه‌رمانگه‌ خۆجێییه‌کانی سووریای پێشنیار کرد و بڕیاری دا تا ئه‌و کاته‌ی له‌ ڕووی کردارییه‌وه‌ به‌ ڕێچارێک ده‌گه‌ن گفتوگۆ دوو لایه‌نه‌کان درێژه‌ی هه‌بێت. دوو لایه‌ن لیژنه‌یێکی هاوبه‌شیان بۆ به‌دواداچوونی کاروباری به‌نداوی ته‌بقا و خزمه‌تگوزاری گشتی و ته‌ندروستی پێکهێنا که‌ هێشتاکه‌ش خه‌ریکن پێکه‌وه‌ گفتوگۆ ده‌که‌ن.

حه‌سه‌ن عه‌لی له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا هاوپه‌یوه‌ند به‌ ئه‌گه‌ری خستنه‌به‌ر باسی چاره‌نووسی عه‌فرین له‌م دانووستانانه‌ گوتیشی: هه‌ر دوو لا هێزه‌کانی تورکیا به‌ هێزێکی داگیرکار ده‌زانن و هیچ پێگه‌یێک بۆ تورکیا قایل نیین له‌ داهاتووی ناوچه‌کانی سووریادا. ئازادکردنی عه‌فرین ته‌وه‌رێکی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا دێته‌ ئه‌ژمار.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37244

Your Comment

You are replying to: .
captcha