عه‌لاوى: ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بێ‌هیواییێكى نوێی دروست كردوووه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌یاد عه‌لاوى سه‌رۆكى ئیئتیلافى وه‌ته‌نییه‌ ده‌ڵێت: "ئه‌نجامه‌كانى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستیی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بێ‌هیواییێكى نوێ بۆ پرۆسه‌ى سیاسى دروست كردوووه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌لاوى له‌ به‌یاننامه‌یێكدا وتوویه‌تی: "هه‌رگیز به‌ ئه‌نجامى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به ‌ده‌ست تووشى سه‌رسوڕمان نه‌بووم، ئه‌نجامێكى زۆر سروشتى بوو بۆ ئه‌وه‌ى گۆڕانكاریی سێیه‌مى یاساى هه‌ڵبژاردن به‌تاڵ بكرێته‌وه كه‌ په‌رله‌مان ڕه‌‌زامه‌ندى له‌سه‌ر دابوو، هه‌روه‌ها بۆ به‌تاڵ كردنه‌وه‌ى ڕاسپارده‌كانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بوو".

ناوبراو ڕوونیش کردۆته‌وه‌: ئه‌و ئه‌نجامانه‌ بێ‌هیواییێكى نوێی له‌ پرۆسه‌ى سیاسی و ساخته‌كارى و نه‌بوونى ده‌ستپاكی و داگیركردنى ئیراده‌ى گه‌ل دروست كرد كه‌ چه‌ندین پرسیار به‌ دواى خۆیدا ده‌هێنێت له‌وانه‌ش چاره‌نووسى لیژنه‌ وه‌زاریه‌كه‌ چی لێدێت كه‌ به ‌ئاشكرا باسى بوونى ساخته‌كارى گه‌وره‌ى كرد و لابردنى ئه‌ندامانى نووسینگه‌كانى كۆمیسیۆنی لێكه‌وته‌وه‌ كه‌ به ‌تۆمه‌تى ئه‌نجامدانى پێشێلكارى ڕێوشوێنى یاسایى له ‌دژیان گیرایه‌به‌ر.

ئه‌یاد عه‌لاوى باسى له‌وه‌ش كردوووه هه‌موو شتێكیان بۆ ڕوون بۆته‌وه‌ بۆیه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ داواى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنیان كرد و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش پیرۆزبایى له‌ سه‌ركه‌وتوووه‌كان ده‌كه‌ن و داوایان لێ ده‌كه‌ن یه‌كڕیزیی نیشتمانى و سه‌قامگیرى بپارێزن و له ‌خه‌نده‌قى تائیفیه‌ت و دابه‌شكارى دوور بكه‌ونه‌وه‌ و ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵى ببنه‌وه‌. هه‌روه‌ک داوایان لێده‌كات خزمه‌تگوزارى پێشكه‌ش بكه‌ن و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر و كێشه‌ى ئاواره‌كان بكه‌ن و وڵات بنیاد بنێنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37238

Your Comment

You are replying to: .
captcha