بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای هەڵکشانی هەڕەشەی بەرپرسانی تورکیا بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازیی بۆسەر کوردستانی سووریا، ساڵح موسلیم ئەندامى دەستەى سەرۆکایەتى پارتی یەکێتیی دییموکراتی لە لێدوانێکدا بۆ شەرقولئەوسەت دەڵێت: "تورکیا دەیەوێت لەڕێگهی بڵاوکردنەوەی گرووپە چەکدارییە سوورییەکانی لایەنگری خۆی لە ناوچەکەدا، هەموو پێکهاتەکانی ناوچەکە لەناوبەرێت و کۆتایی بەگەلی کوردیش بهێنێت".
ناوبراو باسی لەوەش کردوە، دانیشتووانی ناوچەکە لەکاتی هێرشی تورکیا بۆسەریان جگە لەبەرگری کردن هیچ بژاردەیەکی تریان لەبەردەمدا نییە.
بهرپرسهكهى كوردستانی سووریا ئاماژەی بەوەشکردووە، لەچوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنەی لەساڵی 2019 لەنێوان تورکیا و ڕووسیادا واژۆ کراوە، دەبێت هێزە کوردییەکان تا مەودای 30 کیلۆمەتر لە سنووری تورکیا دوور بکەونەوە، هێزەکانی سووریای دیموکرات (ههسهده)ش هیچ هێرشێکیان بۆسەر هێزەکانی تورکیا ئەنجام نەداوە، بەڵام تورکیا و گرووپە چەکدارییە سوورییەکانی سەر بەئەنقەرە لەوکاتەوە 194جار پێشێلکاریان ئەنجام داوە.
ناوبراو وتووشیهتى: "سووریاش لەبەرامبەر هەڕەشەکانی تورکیا بێدەنگی هەڵبژاردووە، لەبەرئەوەی ئەوانیش دژی بوونی سیستەمێکی کوردین لە سووریا، هەرچەندە خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا بەمەبەستی ڕێککەوتن و دانوستان سەردانی دیمەشقی کردووە، بەڵام ئەوان دەرگای گفتوگۆیان لەسەر نەکردوونەتەوە".
ساڵح موسلیم سەبارەت بەڕێککەوتننامەی ئەدەنە کە تورکیا کردوویەتییە پاساو بۆ هاتنە ناو سووریا، دەڵێت: "ئەو هێرشانەی تورکیا لەناو سووریا ئەنجامیان دەدات سنووری ڕێککەوتننامەی ئەدەنەیان تێپەڕاندووە، لەبەرئەوەی بەپێی ڕێکەوتنەکە تورکیا تەنها تا مەودای پێنج کیلۆمەتر مافی هاتنە ناو سووریای هەیە نەوەک زیاتر.
سەرچاوە: شارپرێس
Your Comment