بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکوومەت دووبارە پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە پارتریارک مار ئاوای سێیەم کرد و پشتگیریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ دووپاتکردەوە لە پێناو برەودانی زیاتر بە کولتووری لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان.
پاتریارکی کەنیسەی رۆژهەڵاتی ئاشووری، سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکوومەتی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە "جێی خۆشحاڵییە، کوردستان مەڵبەندی بەیەکەوەژیان و ئازادیی ئایینی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانە و پێویستە پەیامی هەموو ئایینەکان، بڵاوکردنەوەی ئاشتیی و خۆشەویستی بێت".
بارودۆخی گشتیی کریستیانەکان لە عێراق و سووریا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.
Your Comment