بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قائیمقامی قه‌زای ماوه‌ت، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک نووسیوویه‌تی: "کاتژمێر 10:40ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ ھه‌ینی، سنووری کوێره‌کانی که نزیکه‌ی پێنج کیلۆمه‌تر دووره له گوندی گه‌ڵاڵه‌ی قه‌زای ماوه‌ت، له‌لایه‌ن فڕۆکه‌ی جه‌نگیه‌وه بۆردوومان کرا".
قائیمقامی قه‌زای ماوه‌ت راشیگه‌یاندووه، "سوپاس بۆ خوای گه‌وره دانیشتوانی گوندی گه‌ڵاڵه بێ زیان و سه‌لامه‌تن و بۆردوومانه‌که زیانی گیانیی لێنه‌که‌وتووه‌ته‌وه".
Your Comment