تورکیا ئامادەی هێرشێکی دیکەیە بۆسەر باکووری سووریا

بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت لەبەر ئەوەی ئەمریکا و ڕووسیا بەڵێنەکانی خۆیان جێبەجێ نەکرد، ناچارین خۆمان چارەی دەردی خۆمان بکەین و ئامادەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیین لە باکووری سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "دوای دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، دەربارەی ناوچەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لەگەڵ ڕووسیا و ئەمریکا گەیشتینە رێککەوتن، ئەوان بەڵێنیان پێداین کە هێزەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لەو ناوچانە لانیکەم 30 کیلۆمەتر بە ئاراستەی باشووردا دەکشێنەوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویستە ڕووسیا، هێزەکان کە لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا هەن لە تەل رفعەت و مەنبج دووربخاتەوە، "بەداخەوە ئەم بەڵێنەشیان نەبردەسەر، هەربۆیە ڕووسیا و ئەمریکا لەو پەلامارانەی لە ماوەی رابردوودا لەم ناوچانەوە کرانە سەر ئێمە و هاوڵاتییانی مەدەنی، بەرپرسیارییان هەیە، ئێمەش ناچارین خۆمان دەردی خۆمان تیمار بکەین و ئەو ناوچانە لە تیرۆرستان پاک بکەینەوە".

وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی لەوەش کرد، "ئێستا ئەمریکا راگەیەندراو بڵاو دەکاتەوە و دەڵێت هێرشکردنە سەر وڵاتێکی هاوپەیمان لە سووریاوە ئیدانە دەکەین، ئەی باشە کێ چەک و راهێنانی داوەتە ئەو هێزانە، تۆ نیت کە مەشق و راهێنانیان پێدەکەیت و چەکیان دەدەیتێ؟ دواتریش بۆ خۆنواندن راگەیەندراو بڵاو دەکەیتەوە و پەلامارەکانیان ئیدانە دەکەیت".

News Code 3675

Your Comment

You are replying to: .
captcha