بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەش کردووە، رێژەی بەشداری کردن لە دەنگدانی تایبەت لە پارێزگاکان بەم شێوەیە بووە؛ کەرکووک 62%، نەینەوا 70%، دیالە 74% و لە سەڵاحەدینیش 70%ی دەنگدەران بەشداری پرۆسەکەیان کردووە.
ئەوەش هاتووە، رێژەی بەشداری کردن ئەنبار 59%، کەربەلا 74%، نەجەف 69% و لە بەغدا-رەسافەش 62% ی دەنگدەران بەشداری پرۆسەکەیان کردووە.
هاوکات لقی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، دەنگدانی هێزە ئەمنییەکان ڕێژەی (88%) بوە و لە کۆی 90.054 دەنگدەر، ژمارەی دەنگدەرانی هێزە ئەمنییەکان 79.434 بوو.
باس لەوەش کراوە، دەنگدانی ئاوارەکان ڕێژە(28%) بووە لە 25.200 دەنگدەر، 7260 کەس بەشداری پرۆسەکەیان کردووە.
Your Comment