ڕاپۆرتێکی ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی: هەڕەشەکان دژی کوردی سووریا بەردەوامن

بەشی جیهان- ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆر لە ڕاپۆرتێکیدا باسی ئەوەی کردووە کە توركیا ئاماده‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر دژایه‌تیكردنى كوردستانی سووریا ‌و گەرەنتیدان بەزیادنەبوونی هەژموونیی کوردی سووریا لەلایەن مۆسکۆوە، په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ئاسایی بكاته‌وه‌.

کوردپرێس:

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی پێگەی مۆنیتۆری ئەمریکی، سیاسەتمەداران و پسپۆڕانی دۆخی تورکیا لەبارەی ئەگەری ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سووریا بۆچوونیان جیاوازە، بەتایبەت لەدوای دەرکەوتنی ئاماژەکانی گەڕانەوەی دیمەشق بۆ ناو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کە دواترینیان ئەنجامدانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان شا عەبدوڵڵای دوەمی پاشای ئوردن‌و بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا، بوو، باس لەوەش کراوە، تورکیا ئامادەیە لەبەرامبەر گەرەنتیدان بەزیادنەبونی هەژمونی کوردی سوریا لەلایەن مۆسکۆوە، پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق ئاسایی بکاتەوە.

عومەر ئۆنونی باڵیۆزی پێشوی تورکیا لە دیمەشق بەپێگه‌ ئەمریکییەکەی وتووە، "بیرۆکەی دانیشتن لەگەڵ کەسێکی وەک بەشار ئەسەد بێزارکەرە، بەڵام دەکرێت لەسەر ئەو بابەتانەی جێگه‌ی گرنگیپێدانی هاوبەشن، لەگەڵ دیمەشق گفتوگۆ بکرێت".

لەکاتێکدا شەفیق سەرکینی سەرکردە لەپارتی گەلی کۆماری بەرهەڵستکارىى ئه‌ردۆغان (جه‌هه‌په‌) کە ناسراون بەوەی لەگەڵ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سووریان، پێی وایە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا لەپێناو پاراستنی دەسەڵاتەکەی هەموو کارێک دەکات، لەناویاندا ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ دیمەشق.

له ‌لایێكى دیكه‌شه‌وه‌ نەزیح ئۆنور کۆرو مامۆستای زانستە سیاسییەکان لەزانکۆی کۆج وتویه‌تى:"زۆرینە لەتورکیا پێیوایە کە دانیشتن لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد کلیلی چارەسەرکردنی کێشەکەیە، بەڵام بەشی زۆری ئەندامانی سەر بەپارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتداری تورکیا لەگەڵ ئەو بۆچونەدا نین".

له‌به‌رامبه‌ریشدا عومەر کادکۆی شیکەرەوە لەدامەزراوەی لێکۆڵینەوە سیاسیی‌و ئابورییەکانی تورکیا جەختیکردۆتەوە، "نزیکبونەوەی تورکیا لەڕژێمی دیمەشق حەتمییە، بەڵام ڕەنگە بەو خێراییە نەبێت کە ئەنکەرە دەیەوێت لەگەڵ میسر و ئیمارات پێی بگات".

کادکۆی وتویەتی:"ئەوەی پاڵ بەئەنکەرەوە دەنێت هەنگاو بەرەو ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق بنێت ئەوەیە، مۆسکۆو دیمەشق گەرەنتی فراوان نەبونی هەژمونی کورد لەباکوری سوریا (ڕۆژئاواى كوردستان) بکەن‌و هەوڵبدەن ناوچەکە بخەنەوە ژێر کۆنترۆڵی سوریا".

ڕوونیشی کردۆتەوە، "تاوەکوو کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی تورکیا لەساڵی 2023، لەوبارەیەوە هیچ گۆڕانکارییێکی یەکلاکەرەوە ڕوونادات".

News Code 3616

Your Comment

You are replying to: .
captcha