عەلی حەمە ساڵح: من هاوپه‌یمانى یه‌كێتى نیم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامێكى فراكسیۆنى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى كوردستان ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ ئه‌و خۆى به‌هاوپه‌یمانى یه‌كێتى بزانێت، ده‌شڵێت:"بەپارەی دزراوی میللەت سەرقاڵی کڕینی ئیرادی خەڵکن".

کوردپرێس:

له‌پۆستێكدا له‌فه‌یسبووكى خۆى، عه‌لى حه‌مه‌ ساڵح په‌رله‌مانتارى گۆڕان له‌په‌رله‌مانى كوردستان نوسیویه‌تى:"بەپارەی دزراوی میللەت سەرقاڵی کڕینی ئیرادی خەڵکن، لەبەرامبەردا میللەتی ھۆشیار سزای ئەوانە دەدات سامانی گشتی بۆ کڕینی دەنگ بەکاردەھێنن".

زۆرێك له‌هاوڵاتیان داواى ڕونكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته‌ى لێكردوه‌، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ش وتویه‌تى:"کڕین‌و فرۆشتن نەبێ چییە؟ خێرە چەندساڵە شێوەی حوکمڕانیان دەبینیت، زوڵم‌و نادادی دەبینی، بڕیارت نەداوە لەیەکێتیەوە ببیتە پارتی یان بەپێچەوانەوە، یان لەحزبێکی ترەوە بڕۆیتە نێو حزبی دەسه‌ڵات تاوەکو چەند ڕۆژێک پێش ھەڵبژاردن!!!".

زۆرێكى دیكه‌ له‌دواى ئه‌و ڕونكردنه‌وه‌یه‌، دیسانه‌وه‌ پرسیاریان ئاراسته‌ كردۆته‌وه‌ له‌به‌رامبه‌ر هاوپه‌یمانى كوردستان (یه‌كێتى‌و گۆڕان)، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان ڕاشكاوانه‌ نوسیویه‌تى:"جارێ من بەتەنها بەیەکێتی ناڵێم‌و پارتی زیاتر، من نە ھاوپەیمانی یەکێتیم‌و نەشەریکی حوکمی پارتی‌و ھەتا مردنیش دژی زوڵمیان دەبم، ئەم متمانەیه‌ش بەڕۆحی خۆم دەپارێزم".

News Code 3615

Your Comment

You are replying to: .
captcha