شاندێکی بەڕێوەبەریی خۆسەری کوردستانی سووریا  لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا کۆ بوونەوە

بەشی سووریا- بۆ تاوتوێ کردنی دۆسیەی سووریا و شەڕی داعش، شاندی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات  لەگەڵ گەورە سیناتۆرەکانی ئەمریکا لە واشنتن کۆبوونەوە.

کوردپرێس: بەپێی ماڵپەڕی فەرمی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات (MSD)، شاندیێکی ئەنجومەنەکە لەگەڵ کریستۆفەر ڤان هۆلین، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، لویس فرانکێل، سەرۆکی لیژنەی یەکلاکردنەوەی بودجە و ئادەم سمیپ، ئەندامی ئەنجومەنەکە کۆبووەوتەوە.

شاندی مەسەدە و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بە سەرۆکایەتی ئیلهام ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری مەسەدە، لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا باسی قەیرانی سووریا و گرنگیی ڕۆڵی ئەمریکای کرد لە چارەسەرکردنی قەیرانەکان بە پێی بڕیاری نێودەوڵەتی و بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش ژمارە 2254.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی مەسەدە، بەرپرسانی ئەمریکا تەئکیدیان لەوە کردوەتەوە کە پشتگیری هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و شەڕی دژی تیرۆر دەکەن هەروەها دووپاتیان کردەوە کە هێزەکانی وڵاتەکەیان لە سووریا دەمێننەوە هەروەها ڕایانگەیاندووە، کە بەردەوام دەبن لە هاوکارییەکانیان لەگەڵ هەسەدە تا ئەو کاتەی چارەسەرییەکی سیاسی بەردەوامیان لە سووریا دۆزیوەتەوە.

News Code 3578

Your Comment

You are replying to: .
captcha