کوردپرێس:
لیوا یەحیا ڕەسوڵ، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق بڵاوی كردەوە، خزمەتگوزاری دژە تیرۆر بەردەوامە لە ڕاوکردنی پاشماوەی چەتەکانی داعش لە پارێزگاکانی عێراق.
وەك لە ڕاگەیەندراوی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراقدا هاتووە: دوای ئەوەی یەکە هەواڵگرییەکان توانیان چاودێریی ئەو تیرۆریستانە بکەن و زانیاری پێویست لەبارەیانەوە کۆ بکەنەوە، بەیانی ئەمڕۆ بەپشتیوانی هێزی ئاسمانی عێراق، توانی هەشت تیرۆریستی داعش لەپارێزگای کەرکوک بکوژێت.
فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئەوەی خستووتەڕوو، بە هەماهەنگی هێزی ئاسمانی و قارەمانی دژەتیرۆ عێراق توانرا بە لێدانێكی ورد تەواوی ئەو گرپە و مۆڵگەكەیان لەناوببرێت.
Your Comment