کوردپرێس: سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، دوێنێ چوارشەممە لە بەغدا، به‌رهه‌م ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازیی کرد لە ژماره‌یێک مامۆستایانی ناڕازیی ھەرێمی کوردستان، له سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا ئاماده‌بووان کێشەکانی تایبه‌ت بە مووچە و بژێوی مووچه‌خۆران و مامۆستایانیان خسته‌ڕوو، هاوکات باسیان لەو قەیران و گرفتانەش کرد که رووبه‌ڕووی بواری پەروەردە و فێرکردن و پڕۆسەی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان بوونه‌ته‌وه.
بەرھەم ساڵح باسی له رۆڵ و پێگه‌ی مامۆستایان کردووە له پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی نوێ و بونیادنانی کۆمه‌ڵگه‌یێکی خوێنده‌وار و پێگه‌یشتوو، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ داخوازییه ره‌واکانی مامۆستایان و سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران دووپات کرده‌وه و رایگه‌یاندووە قەیرانی مووچە و بژێوی خه‌ڵک پێویستی بە چارەسەرێکی بەپەلە و ریشەیی و دەستووری هه‌یه.
ھەروەھا روونیشی کرده‌وه، لە دابین کردنی شایستە داراییه‌کان پێویستە رەچاوی دادپەروەری هه‌موو پێکهاته و ناوچه‌کان بکرێت، به‌تایبه‌ت لە یاسای بوودجە و پڕکردنه‌وه‌ی کورتھێنانی داراییدا، بەجۆرێک مایەی رەزامەندی ھەموو خه‌ڵکی عێراق بێت بێ جیاوازی.
ھەر له درێژه‌ی دیدارەکهدا سەرۆک کۆماری عێراق جەختی کردەوە، هۆکاری قەیرانەکان وێڕای دابەزینی نرخی نەوت و ڤایرۆسی کۆرۆنا، جێبه‌جێ نه‌کردنی دەستوور و گەندەڵی و دەستدرێژییە بۆ سەر داھاتی گشتی، بۆیه بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه ئه‌نجامدانی چاکسازی راستەقینە و رێککەوتنێکی گشتگیری دەستووری نێوان ھەرێم و حکوومەتی فیدراڵ پێویستییێکی سه‌ره‌کییە کە کۆتایی به نه‌هامه‌تی مامۆستایان و سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان بھێنێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment