له‌ مووسڵ ژمارەیەک ئەندامی داعش ده‌ستگیر کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگه‌یاند، هێزه‌ ئه‌منیه‌کان 25 تیرۆرستیان له‌ شاری مووسڵ ده‌ستگیر کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، له ‌هه‌وڵێکدا بۆ به‌رقه‌رار کردنی ئاسایش له‌وڵاتدا، تیمه‌کانی هێزی ئاسایشی نیشتمانی له ‌پارێزگای نه‌ینه‌وا پاش وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندیی دادوه‌ری، له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاری وردی هه‌واڵگری له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکدا توانیان 25 تیرۆرست ده‌ستگیر بکه‌ن.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و تیرۆرستانه‌ی ده‌ستگیرکراون هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی چه‌ند وڵاتێکی جیاوازن، له‌چوارچێوه‌ی ویلایه‌ته‌کانی نه‌ینه‌وا، دیجله‌، جه‌زیره‌ و سه‌ڵاحه‌دین کاریان کردوه‌، له‌کاتی لێکۆڵینه‌وه‌شدا دانیان ناوه‌ به‌ ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوان دژبه ‌هاوڵاتیان.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌، ئه‌و تیرۆرستانه‌ی ده‌ستگیرکراون چه‌ندجارێک له‌رابردوودا رووبه‌ڕووی هێزه‌ ئه‌منیه‌کان بوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی بۆمبی چێندراوه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌کانیان کردووه‌ته‌ ئامانج، له‌ئێستاشدا رێکاری یاساییان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر و ره‌وانه‌ی دادگا کراون.

News Code 3547

Your Comment

You are replying to: .
captcha