بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنستتیونی پەی وتوویەتی نە لە خولی بەهارەرو نە لە هیچ کام لە خولەکانی تریدا دانیشتنەکانی پەرلەمان نەگەیشتونەتە ئاستی پێویست و نەیتوانیوە وەک پێویست بە ئەرکی یاسادانان هەڵسێت، لەکاتێکدا بۆشاییەکی زۆری یاسایی لە هەرێمدا هەیە و زۆرینەی یاساکانیش بەهۆی گۆڕانکاریی سەردەمەوە پێویستیان بە هەموار کردنەوە هەیە، کەچی لەم خولی گرێدانەدا تەنها 9 یاسای پەسەند کردوە."
جەختیشی کردۆتەوە کە "ئەو یاسایانەی پەرلەمان دەری کردون هەم لە رووی شکلی و مەوزوعیەوە گرفتیان هەبووە و کوالیتیان وەک پێویست نییە، هەر بۆیە زۆرترینیان یا نەچوونەتە بواری جێبەجێ کردنەوە یا دوای دەرچوونیان پێویستیان بە هەموار هەبووە."
ئەوەشی خستۆتەڕوو" لەماوەی ئەم خولی گرێدانەدا نازانرێت ئەندامانی پەرلەمان چەند پرسیاریان ئاراستەی حکوومەت کردوە، چوونکە سەرۆکایەتی پەرلەمان شەفاف نییە و ئەو داتایانە ناخاتە روو، بەڵام بەپێی راگەیاندنێکی سەرۆکایەتی تا تەواو بوونی ئەم خولە 126 پرسیار بێ وەڵامن".
بەگوێرەی راپۆرتەکە پەرلەمان بەبڕیارێک مانگێک تەمەنی خولی گرێدانی بەهارەی درێژکردەوە، کەچی لەم مانگەدا تەنها دوو کۆبونەوەی ئەنجامدا کە 6 کاتژمێر بوو."
هەر بەپێی راپۆرتەکە زۆرینەی دانیشتنەکان لەکاتی دیاریکراوی خۆیاندا وەک لەبەرنامەی کاردا هاتووە دەستیان پێنەکردووە و دوا کەوتوون".
Your Comment