بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فازڵ میرانی، سکرتێری مهکتهبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وتارێکدا لە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی حزبەکەی، سەبارەت بەو لایهنانهی قسە لەسەر حزبەکەی دەکەن، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی وتی: "ئەوەی سەیرە مونافیسینی ئێمە، تەنیا باسی ئێمە دەکەن، واتە ئێمە بە تەنیاین هەرچیمان کردبێت بە چاک و خراپەوە، ئەی خۆتان؟".
فازڵ میرانی وتیشی: "زەحمەت نەبێت با واز لە یەکتر بهێنین و لەبری ئەوەی بە خراپە باسی یەکتر بکەین، با باسی چاکەکانی خۆمان بکەین".
راشیگهیاند: "لە 10-10 سەرکەوتنێکی گەورە و زۆرینەیێکی تر لە کورسی دەهێنینەوە".
ناوبراو باسی لهوهش کرد: "لە دوای رووداوەکانی پاش ریفراندۆم، وەک کاک مەلا بەختیار دەڵێت (کاڵفامەکان) لێرە و لەوێ، لای خۆمان و لە بەغدایش، ویستیان ئەم دەستکەوتە نەهێڵن و بیرۆکەکەی کاڵ بکەنەوە".
فازڵ میرانی، چیرۆکی سەردانێکی پۆڵ بیرمەری حاکمی مەدەنی عیراقی بۆ لای مەسعوود بارزانی گێڕایەوە و وتی: "رۆژێک پۆڵ بریمەر دەیویست بێتەوە بۆ لای جەنابی سەرۆک، لە حەمرین بەولاوە تۆز و عاسیفە بووە، لە حەمرین بەملاوەیش بەفر بووە، ناچار بوون بە تەیارە بێنەوە. پۆڵ بریمەر وتی: سەرۆک بارزانی ئەم وڵاتە سەیرە، لەوبەری حەمرین وا بووە و مەمبەریش وا بووە. سەرۆک بارزانییش وتی: ئاخر مستەر بریمەر، خوا ئەم وڵاتەی بەش کردووە، ئێوە دەتانەوێت سنوورەکانی خوا بگۆڕن".
Your Comment