هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: کۆبوونەوەکەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لە هەولێر پەیوەندیی بە ئێمەوە نیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا بۆ شەڕی دژی داعش رایگەیاند، هیچ کام لە بەشداربووانی کۆنگرەکەی هەولێر کە رۆژی هەینی بەڕێوەچوو، پەیوەندییان بە ئەوانەوە نیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەین مۆرۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لە هەژماری تایبەتی خۆی لە توویتەر لەبارەی کۆنگرەی "السلام والاسترداد" لەلایەن ناوەندی پەیوەندییەکانی ئاشتییەوە لە شاری هەولێر بەسترا، رایگەیاند: "دوور و نزیک هیچ پەیوەندییەکمان بەو کۆنگرەوە نیە کە لە هەولێر و هیچ زانیاریێکی پێشوەختەمان نیە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، "ئێمە وەکوو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هیچ جۆرە پشتیوانیێک و هاوسۆزییەکمان بۆ بەشداربووانی کۆنگرەکە نیە".

شایانی باسە ڕۆژی 24ی ئەم مانگە، کۆنگرەی "السلام والاسترداد" لەلایەن ناوەندی پەیوەندییەکانی ئاشتییەوە لە شاری هەولێر بەسترا، کە بارەگاکەی لە شاری نیویۆرکی ئەمریکایە و لە کۆنگرەکەدا زیاتر لە 300 کەس لە کەسایەتی هۆزەکانی عێراق بەشداربوون، بەڵام داواکاری کۆنگرەکە لە بەیاننامەی کۆتاییدا بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل مشتومڕی زۆری لێکەوتەوەتەوە.

News Code 3498

Your Comment

You are replying to: .
captcha