بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی ڕووداو بڵاوی کردەوە: دە ساڵ بەسەر کردنەوەی کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان تێدەپەڕێت، کۆنسوڵخانەکە بەم بۆنەوە پۆستێکی لە سۆشیاڵمیدیاکەی کردووە و نووسیویەتی "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا شانازی دەکات بە یادکردنەوەی 10 ساڵەی کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە ھەولێر! 10 ساڵی پڕ بەرھەم و زۆرتری تریش بەڕێوەیە".
کۆنسوڵخانەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەداوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تاوەکوو ئێستا چوار ملیار و 334 هەزار و 256 هەزار دۆلاری لە بوارەکانی ئەمنی و مرۆیی و خوێندن و راهێنان و پەرەپێدان لە هەرێمی کوردستان خەرج کردووە.
بێجگە لە خەرج کردنی پارە لە هەرێمی کوردستان، کۆنسوڵخانەی ئەمریکا دەڵێت ساڵانە 300 گەنج لە هەرێمی کوردستان لە رێگەی پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی زانیاری دەنێرنە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لەگەڵ ئەو پۆستەدا ڤیدیۆگرافیکێکی داناوە و کە باس لە چالاکییەکانی 10 ساڵی رابردووی کۆنسوڵخانەکە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
Your Comment