کوردپرێس: بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 22-09-2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئۆسکار ڤوستنگهر باڵيۆزى نه‌مسا له ئوردن و عێراق کرد و له کۆبوونهوهيهکدا باس له په‌يوه‌نديى دۆستانه و له‌مێژينه‌ى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ نه‌مسا کرا و خواستى هاوبهشيان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌کان له هه‌موو بواره‌کاندا دووپات کرده‌وه.
بەپێی راگەیێندراوەکە، باڵيۆزى نه‌مسا خۆشحاڵيى خۆى به ئاوه‌دانى و پێشکه‌وتنه‌کانى هه‌رێمى کوردستان ده‌ربڕیوە و ستايشى رۆڵى پێشمه‌رگه‌ى له تێکشکاندنى داعشدا کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا هه‌ردوولا تيشکيان خستووتەسهر کۆبوونه‌وه‌ى شاندێکى بازرگانيى نه‌مسايى که به ياوهريى باڵيۆزى نه‌مسا سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستانيان کرد و دوێنێ له هۆتێل دیڤان لە هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ک له بازرگانان و کۆمپانياکانى هه‌رێمى کوردستان کۆبوونه‌وه، بڕیاریشە ئەمڕۆ شاندی 13 کۆمپانیای نەمسایی سەردانی دهۆک بکەن.
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ستايشى دۆستايه‌تى و پشتگيريى نه‌مسا له گه‌لى کوردستان، ئاماژه‌ى به يارمهتييهکانى نه‌مسا کرد به‌تايبه‌تیش کاتێک حه‌فتاکانى سه‌ده‌ى رابردوو يه‌کێک بوو له‌و وڵاتانه‌ى يه‌که‌مجار ده‌رگاى به‌رووى په‌نابه‌رانى کوردستاندا کرده‌وه، هه‌روه‌ها گه‌شتى راسته‌وخۆى ئاسمانيى هێڵى ئاسمانيى نه‌مسايى له‌نێوان هه‌ولێر و ڤييهننادا به پردێکى گرنگيى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ جيهانى ده‌ره‌وه له قه‌ڵه‌م دا.
بەپێی راگەیێندراوەکە، چالاکييه‌کانى نوێنه‌رايه‌تيى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له ڤييهنا، چۆنيێتيى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌تاى کۆڤيدـ19 له هه‌رێمى کوردستان و نه‌مسا، شه‌ڕى دژى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌کانى داعش، په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، په‌يوه‌ندييه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و دۆخى ناوچه‌که به‌گشتى، چه‌ند لايه‌نێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوون.
سەرچاوە: رووداو
Your Comment