بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فازڵ میرانی، سكرتێری مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لەبارەی کەرکووک دەڵێت: "ئەم کەرکووکەی ئێستا ماوە بە سایەی خوا و هێزی پێشمەرگە ماوە، ئەگینا وەکوو مووسڵی لێدەهات، بەڵام خەڵکەکە شت لەبیر دەکەن." باسی لەوەش کرد، حکوومەت پێشمەرگەی نارد و کەرکووکیان بە هەموو پێکهاتەکانەوە پاراست.
لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگەش بۆ کەرکووک، کە ئێستا بڕیاری پێکهێنانی لیوای هاوبەش دراوە، فازڵ میرانی گوتی: "هێزی پێشمەرگە ئامادەیە بچێتەوە ئەو بۆشاییە ئەمنییەی هەیە وەکوو جاران، پێشمەرگە ناچێتە نێو کەرکووک، بەڵام دەچێت لە سنووری کەرکووک شارەکە دەپارێزێت لە داعش.
Your Comment