بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەکاردانەوەى سزادانى کادیرێکى یەکێتى بە ٧ ساڵ زیندانى میدیای فەرمیى یەکێتی بڵاویکردەوە، پارتی حوکمڕانه لە زۆنی زه‌رد و به‌تایبه‌تیش بادینان. وه‌ک ناوچه‌ی داخراوی ده‌سه‌ڵات و نفوز ئیداره‌ی ده‌دا و هه‌رچی بوێ ده‌یکا و هه‌موو ئه‌م حوکمڕانییه به ناوی حکوومه‌تی هه‌رێم له قه‌ڵه‌م ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی تر بکاته شه‌ریکه‌به‌ش له سه‌رکوت و داخرانی حوکمڕانییه‌که‌ی.
ئاماژەى بەوەش کردووە کە ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی پارتی که هه‌وڵ ده‌دا ده‌رخواردی میدیا و رای گشتی بدات راست نییه و جۆرێکی زه‌رده له چه‌واشه‌کاری که ئه‌م حزبه‌ی پێ ناسراوه‌ته‌وه، دەشڵێت هیچ له‌وه ئاسانتر نییه راستی ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی پێ ده‌ربخه‌ین وەختێک پارتی رەخنە و تانە لە حزبەکانی تر دەگرێ بە گوێرەی زۆنی دەسەڵاتیان. مەعلومە دیدی پارتی بۆ زۆنی سه‌وز و هه‌رچی له‌وێ رووده‌دات ده‌یخاته ئه‌ستۆی یه‌کێتییه‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی پارتی له سلێمانی حوکمڕان نییه و ده‌ستی ناڕوا".
هەروەها میدیای یەکێتى ئەوەشى خستووەتەڕوو کە پارتى پێی وایه به داخران و فه‌زای ته‌سکی حوکمڕانی ده‌ڤه‌ری بادینان بەوە ده‌توانێ هه‌موو شتێک بشارێته‌وه له‌کاتێکدا هیچ نه‌بێ ئازایه‌تی و جورئه‌ت ئه‌وه‌یه پارتی ره‌فتار و سیاسه‌ته‌کانی له‌و ده‌ڤه‌ره بگرێته ئه‌ستۆ و دێزه به‌ده‌رخۆنه‌یان نه‌کات.
لە کۆتاییشدا دەڵێت "به‌ناوی دادگا و به‌ڵگه و په‌راوی که‌یسه‌کانه‌وه وه‌ک که‌یسی حوکمڕانی کادیره‌که‌ی یه‌کێتی و ده‌یان چالاکوان و ئازادیخوازی بادینان، ئەم شێوازە لەسەرکوت و داخران مارکەی حوکمڕانی پارتییە".
ئەم هێرشانەى میدیای یەکێتى لەکاتێکدایە کە لەچەند رۆژی رابردوودا دادگای دهۆک سزای ٧ ساڵ زیندانى بەسەر کادیرێکى یەکێتیدا سەپاند ئەوەش بەتۆمەتى بوونى پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە و سیخوڕی کردن بۆ ئەو ئەو حزبە.
Your Comment