حزبە سیاسییەکان و کاندیدەکان کەیسەکانی جینۆساید و کیمیاباران مەکەنە ریکلامی هەڵبژاردن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- 17 رێکخراوی تایبەت بە مافی مرۆڤ، جینۆساید و پرسی ئەنفال رایدەگەیەنن، داواکارن هیچ  لیست و  لایەن و کەسێک دۆسیەی جینۆساید و کیمیاباران نەکاتە بابەتی بانگەشە و ریکلامی دەنگ کۆ کردنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو 17 رێکخراوە لە بەیاننامەیێکدا رایدەگەیەنن: "هەر کاتێک هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان کوردستان و عێراق دێنە پێشەوە وەک لە رابردوو بینیومانە، لیست و حیزب و کاندیدەکان کە هەندێکیان نە پێشتر و نە دوای هەڵبژاردنەکە دۆسیەکانی جینۆساید کاری ئەوان نەبووە، ئەم دۆسیەیانە دەکەنە بابەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی خۆیان، لێدواتر کە دەگەنە پەرلەمان، ئیتر جینۆساید و قوربانیانیان لە بیرنامێنێ و جورئەت ناکەن رەخنە بگرن لە هەڵوێستی حیزبەکانیان لە بەرامبەر تاوانباران وەک لە رابردوو ئەزموونمان کردووە، رەخنەکانمان روو لە حکوومەت و حیزب و لیست و کەسەکانە، روو لە ئەزموونەکانی رابردووە، بۆ دووبارە نەبوونەوەیان لە ئێستاو داهاتوو".

ئاماژە بەوەش دەکەن، "داواکارین هیچ لیست و لایەن و کەسێک دۆسیەی جینۆساید و کیمیاباران نەکاتە بابەتی بانگەشە و ریکلامی دەنگ کۆ کردنەوە، کارکردن بۆ ئەو دۆسیەیانە کارێکی ئەخلاقی و ویژدانییە نەک کۆکردنەوەی دەنگ بۆ کەس و لیست و حیزب".

دەقی بەیاننامەکە

تکایە کەیسەکانی جینۆساید و کیمیاباران مەکەنە ریکلامی هەڵبژاردن

هەر کاتێک هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان کوردستان و عێراق دێنە پێشەوە وەک لە رابردوو بینیومانە، لیست و حیزب و کاندیدەکان کە هەندێکیان نە پێشتر و نە دوای هەڵبژاردنەکە دۆسیەکانی جینۆساید کاری ئەوان نەبووە, ئەم دۆسیەیانە دەکەنە بابەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی خۆیان, لێ دواتر کە دەگەنە پەرلەمان, ئیتر جینۆسایدو قوربانیانیان لە بیرنامێنێ و جورئەت ناکەن رەخنە بگرن لە هەڵوێستی حیزبەکانیان لە بەرامبەر تاوانباران وەک لە رابردوو ئەزموونمان کردووە, رەخنەکانمان روو لە حکومەت و حیزب و لیست و کەسەکانە, رو لە ئەزموونەکانی رابردووە, بۆ دوبارە نەبوونەوەیان لە ئێستا و داهاتوو.

ئێمە لێرەوە داواکارین هیچ لیست و لایەن و کەسێک دۆسیەی جینۆساید و کیمیاباران نەکاتە بابەتی بانگەشەو ریکلامی دەنگ کۆکردنەوە, کارکردن بۆ ئەو دۆسیەیانە کارێکی ئەخلاقی و ویژدانییە نەک کۆکردنەوەی دەنگ بۆ کەس و لیست و حیزب.

1- رێکخراوی کوردستان بێ جینۆسایدkwg

2- تۆڕی رێکخراوە کوردستانیییەکان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی koncicc

3- رێکخراوی هەڵمەتی دادپەروەری ojc

4- رێکخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالکراوان

5- گرووپی کار بۆ ئەنفال

6- رێکخراوی گەشەپێدانی مافی مرۆڤ

7- رێکخراوی چاودێری کوردۆساید-چاک کوردستان

8- کۆمەڵەی داکۆکی لە پرسی ئەنفال

9- رێکخراوی ئەنفالەکانی کوردستان

10- رێکخراوی عەرعەر بۆ داکۆکی لە نەوەی شەهیدان و ئەنفالکراوان

11- رێکخراوی ناسنامە

12- رێکخراوی ئاسۆی زیندنیانی ئەنفال

13- تۆڕی ئایکان کوردستان ikn

14- رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کۆکوژ لە کوردستان oawmd

15- رێکخراوی جیهانێکی بێ چەکی کیمیاوی و بایەلۆجی www

16- هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە کوردستان

17- رێکخراوی دۆز بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالکراوان

News Code 3427

Your Comment

You are replying to: .
captcha