چاودێرە نێودەوڵەتیەکان بۆ ڕێگرتن لە ساختەكاری لەناوچە کێشەلەسەرەکان چاودێرەكانیان زیاتر بكەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان رایگەیاند:" داوا لە ھەموو چاودێرە نێودەوڵەتیەکان دەکەن کە تیمی چاودێکردنیان پێش ھەڵبژاردن، لەکاتی ھەڵبژاردن و دوای ھەڵبژاردنیش فراوانتر بکەن لە تەواوی عێراق، بە تایبەت لە ناوچە کوردستانییەکان بۆ ئەوەی بەوردی چاودێری بەڕێووەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێمن هه‌ورامى لەگەڵ ڤیولا ڤۆن کرامۆن ئەندامی پەرلەمانی یەکێتی ئەورووپا و سەرۆکی تیمی چاودێری یەکێتی ئەورووپا بۆ ھەڵبژاردنی عێراق کۆ بووەوە و رایگەیاند: پێویسته‌ ھەڵبژاردنێکی گشتگیر و ئازاد و شەفاف و دوور لەهەر جۆرە ساختەکارییێک ئه‌نجام بدرێت، بۆیە داوا لە ھەموو چاودێرە نێودەوڵەتیەکان دەکەن کە تیمی چاودێکردنیان فراوانتر بکەن لە تەواوی عێراقدا، پێش ھەڵبژاردن و لەکاتی ھەڵبژاردن و دوای ھەڵبژاردنیش، بە تایبەت لە ناوچە کوردستانییەکان بەوردی و چاوکراوەییەوە چاودێری بەڕێووەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویسته‌ ئەو ئاوارە و پەنابەرانە کە لەبەر دۆخی سیاسی و مەترسیەکانی داعش لە ناوچەکانی خۆیان ناتوانن بەئازادی دەنگ بدەن كه‌شێكى ئارامیان بۆ فه‌راهه‌م بكرێت، بەتایبەت لە ناوچەکانی کەرکووک و دەشتی نەینەوا و شەنگال.

بەگوێرەی بڕیاری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە 7-7-2021ەوە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستیپێکردوە و تا رۆژی 7ی مانگی (تشرینی یەکەم/10) بەردەوام دەبێت.

بڕیارە 10ی (تشرینی یەکەم/10)ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، لە ئێستادا کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە کۆتایی ئامادەکاریەکاندایە بۆ ئەو پڕۆسەیە.

کۆمیسیۆن دەڵێت، نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵێنیداوە 130 چاودێر رەوانە بکات بۆ چاودێریکردنی پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق، هاوکات یەکێتی ئەوروپا بەڵێنیداوە 100 چاودێر رەوانە بکات، هەروەها کۆمیسیۆن بانگهێشتنامەی بۆ 51 وڵات و 25 رێکخراو ناردووە بۆ ئەوەی چاودێریی هەڵبژاردن بکەن.

News Code 3414

Your Comment

You are replying to: .
captcha