بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌حموود سه‌نگاوى ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسیی له کۆبوونهوهیێکى جه‌ماوه‌ریدا له سنوورى گه‌رمیان ڕایگه‌یاند: "من ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسیم، به‌رامبه‌ر زۆرێک له حزبه‌کان قسه ده‌که‌م و ده‌مدرێژى ده‌که‌م، ڕاستگۆیانه ده‌ڵێم ئه‌و به‌ڵێنه‌ى بهمیلهتهکهى خۆماندا وه‌کوو خۆى جێبه‌جێمان نه‌کرد".
ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسیی ده‌شڵێت: "من بۆخۆم هه‌تا بمێنم یه‌کێتیم، بشمرم ده‌ڵێم به‌ئاڵا سه‌وزه‌که‌ى یه‌کێتیه‌وه بمنێژن، به‌ڵام ڕاستیێک هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه خه‌ڵک گله‌یی له حکوومه‌ته‌که و پارتى و یه‌کێتیش هه‌یه، ئه‌گه‌ر له بازاڕدا ڕاپرسیێک بکرێت له‌باره‌ى حزبه‌کان، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه زۆرینه دژمانه و لێمان ناڕازیه، وه‌کوو ده‌وترێت حکوومه‌ت باوکى میله‌ته، به‌ڵام منیش ده‌ڵێم باوکێکى خراپه، چوونکه ده‌ست پیسى هه‌یه و خراپه‌کاریی هه‌یه".
مه‌حموود سه‌نگاوى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه وتى: "ئه‌وانه‌ى ئێستا حاکمن که‌سیان ماندوو نه‌بوون، نه ماڵى مام جه‌لال و نه ماڵى مه‌سعوود بارزانیش که‌سیان له‌مه‌یدانه‌که‌دا شه‌هید نه‌بوون، ئینکارى له‌مام جه‌لال و هێرۆ خان ناکرێت که قاره‌مان بوون و خه‌باتیان کردووه، هه‌روه‌ها ماڵى مه‌لا مسته‌فاش به‌رده‌وام بوون له‌خه‌بات، ڕه‌نگه کارى خراپى زۆریشیان کردبێت، به‌ڵام که‌سیان کوڕیان نه‌کوژراوه، ئازارى کوڕ کوشتنى خه‌ڵکیان له‌ناخدا نییه، بۆیه به‌و شێوه‌یه حاکمیه‌ت ده‌که‌ن، ئومێده‌وارین به‌خۆیاندا بچنه‌وه".
ئه‌ندامه‌که‌ى مه‌کته‌بى سیاسیی یه‌کێتى وتىشی: "تکایه بۆ په‌رله‌مانى عێراق واز له‌سزادانى حزبه سیاسییه‌کان بێنن و ئه‌و سزایه هه‌ڵبگرن بۆ په‌رله‌مانى کوردستان، له‌وێ سزایان بدهنو بۆیان بسه‌لمێنن که ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر نه‌بێت حزبه سیاسییه‌کان هیچ نین، چونکه له‌بنه‌ڕه‌تدا نابێت حزبى سیاسیی خاوه‌نى سامان‌و پاره بێت، حزبى سیاسیى ده‌بێت له‌سه‌ر ئابونه بژى، نه‌ک ئه‌وه‌ى ئێستا حزب خاوه‌نى ئه‌و هه‌موو پاره و سامانه بێت که ئێستا هه‌یه‌تى".
Your Comment