بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد تەیب، شێخی ئەزھەر لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ئاشکرای کرد، سەرەتای مانگی تشرینی دووەم (ناوەڕاستی مانگی گەڵاڕێزان) بەسەردانێکی فەرمی دەگاتە عێراق و بەنیازە سەردانی شارەکانی بەغدا و نەجەف و ھەولێر و مووسڵ بکات.
ناوبراو راشیگەیاندووە عێراق وڵاتێکی خۆشەویستە لە دڵیدا و ھیوا خوازە بتوانێت سەردانی بکات و چەندین خاڵی ھاوبەش لە نێوان میسر و عێراقدا ھەیە و ھەردوو وڵات دوو جەمسەری گرنگن لە جیھانی ئیسلامیدا.
لەلایەن خۆیەوە، ئەحەمد نایف دلێمی باڵیۆزی عێراق لە قاھیرە ئەوەی خستەڕوو، لەگەڵ سەرۆکایەتی دەستەی شێخەکانی ئەزھەر رێککەوتوون لەسەر رێکخستنی ئەم سەردانە گرنگە.
ئاماژەی بەوەشدا، شێخی ئەزھەر لەسەردانەکەیدا کارنەمەیەکی تایبەت و فراوانی ھەیە کە چەندین چالاکی لە خۆی گرتووە.
Your Comment