وادەی سەردانەکەی شێخی ئەزھەر بۆ عێراق ئاشکرا کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شێخی ئەزھەر سەرەتای مانگی تشرینی دووەم سەردانی عێراق و ھەرێم دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد تەیب، شێخی ئەزھەر لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ئاشکرای کرد، سەرەتای مانگی تشرینی دووەم (ناوەڕاستی مانگی گەڵاڕێزان) بەسەردانێکی فەرمی دەگاتە عێراق و بەنیازە سەردانی شارەکانی بەغدا و نەجەف و ھەولێر و مووسڵ بکات.

ناوبراو راشیگەیاندووە عێراق وڵاتێکی خۆشەویستە لە دڵیدا و ھیوا خوازە بتوانێت سەردانی بکات و چەندین خاڵی ھاوبەش لە نێوان میسر و عێراقدا ھەیە و ھەردوو وڵات دوو جەمسەری گرنگن لە جیھانی ئیسلامیدا.

لەلایەن خۆیەوە، ئەحەمد نایف دلێمی باڵیۆزی عێراق لە قاھیرە ئەوەی خستەڕوو، لەگەڵ سەرۆکایەتی دەستەی شێخەکانی ئەزھەر رێککەوتوون لەسەر رێکخستنی ئەم سەردانە گرنگە.

ئاماژەی بەوەشدا، شێخی ئەزھەر لەسەردانەکەیدا کارنەمەیەکی تایبەت و فراوانی ھەیە کە چەندین چالاکی لە خۆی گرتووە.

News Code 3406

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha