کوردپرێس:
ستیڤن هیكى له‌كاتى پێشكه‌شكردنى وتهیێكدا له دیبه‌یتێكدا به‌ناوى "په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق-به‌ریتانیا: راستى و ئاسۆى هاریكارى) كه ناوه‌ندى رافیده‌ین بۆ گفتوگۆ سازیكردبو، وتى "به‌ریتانیا به‌رپرسیارێتى به‌رانبه‌ر عیراق هه‌یه بۆ پشتگیریكردنى له ئاڵنگارییه سیاسى و ئابورییه‌كان، كه روبه‌ڕوى بوه‌ته‌وه".
وتیشى "بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ى به به‌رپرسیارێتى به‌رانبه‌ر حكومه‌ت و گه‌لى عیراق كردوه و هه‌وڵى ئه‌وه‌ش ده‌ده‌ین نێوه‌ندگیریى له‌نێوان به‌غدا و سندوقى نه‌ختینه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بكه‌ین بۆ ده‌رچون له‌و قه‌یرانه ئابوریه‌ى عیراق هه‌یه‌تى".
هه‌روه‌ها باڵیۆزى به‌ریتانیا جه‌ختیله‌وه‌كرده‌وه، ئاماده‌ییان تێدایه نێوه‌ندگیرى له نێوان به‌غدا و هه‌رێمى كوردستاندا بكه‌ن بۆ كۆتاییهێنان به كێشه‌كانى نێوانیان.
Your Comment