بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ بین واڵاس وه‌زیری به‌رگریی بریتانیا كۆ بووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه وه‌زیری هێزه چه‌كداره‌كان و باڵیۆزی بریتانیا له عێراق ئاماده‌ی بوون، دوایین پێشهاته‌كانی شه‌ڕی دژی تیرۆر له عێراق و مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعشیان تاوتوێ كرد.
وەزیری بەرگریی بەریتانیا و بارزانی هاوڕا بوون كه داعش هێشتا له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیریی عێراق و ناوچه‌كه و جیهانیش هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییێكی ڕاسته‌قینه‌یه و هێشتا پشتگیری و هاریكاریی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و له‌ناوبردنی پێویسته.
وه‌زیری به‌رگریی بریتانیا جه‌ختی له به‌رده‌وامیی به‌شداری و ئه‌ركی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا كرده‌وه و هه‌موو پشتگیرییێكی شانشینی یه‌كگرتووی بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی تیرۆر دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها پێ‌زانین و ستایشی بۆ قوربانییه‌كان و ڕۆڵی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان له تێكشكاندنی داعشدا ده‌ربڕی.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵی بریتانیا و پشتگیری كردنی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژی تیرۆردا دووپاتكرده‌وه و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌رز نرخاند، به‌تایبه‌تیش ئاماژه‌ی به بونی ڕاوێژكاران و تیمه‌كانیان و مه‌شقكردن و ڕاهێنانیان به پێشمه‌رگه كرد.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، "گرنگیی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به پشتیوانیی هاوپه‌یمانان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر، چاكسازی و هه‌نگاوه‌كان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه، دۆخی ئه‌منیی عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌كه بوون".
Your Comment