وەزیری تەندروستیی تورکیا:240 قوربانی و 29 هەزار و 718 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا

بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتەکەی بڵاو کردەوە و رایگەیاند لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا 205 هەزار و 397 پشکنین ئەنجام دراون؛ 29 هەزار و 718 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.

بەپێی هەواڵی کوردپێرێس، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 240 تووشبووی کۆرۆنا لە تورکیا گیانیان لەدەست داوە، ئێستا ژمارەی گشتیی ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە 17 هەزار و 121 کەس.

هەروەها بەپێی ئامارەکە ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ 1 ملیۆن و 928 هەزار و 165 کەس بەرزبووەتەوە، 4 هەزار و 893 لەو تووشبووانەش دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە.

News Code 338

Your Comment

You are replying to: .
captcha