کوردپرێس:
لهمیانى دیدارێكدا لهگهڵ کەناڵی جەزیرەى قهتهریدا د.بەرهەم ساڵح سهرۆك كۆمارى عێراق ئاماژهى بهپرسى ڕیفراندۆم كردو ڕاشكاوانه وتى:"دور لەبێنەوبەرەی سیاسی، ناتوانم ئینكاری مافی گەلی كورد بكەم لەدیاریكردنی چارەنوسی خۆیدا، كورد میللەتێكی ڕەسەنە لەناو میللەتانی ڕۆژهەڵاتدا".
سهرۆك كۆمارى زیاتر لهوبارهیهوه وتى:"ڕیفراندۆم پرسیارێك بوو سەبارەت بەمافی دیاریكردنی چارەنوس، هیچ كوردێكی ڕاستگۆ لەگەڵ خۆییو مێژوەكەی نییە، ئەگەر نەڵێت بەڵێ بۆ مافی چارەی خۆنوسین".
جهختیشی كردهوه، "كورد وەك هەموو گەلانی دیكەی جیهان، مافی ڕەوای خۆیەتی بڕیار لەچارەنوسی خۆیان بدەن، نە منو نە هیچ كەسێكی دیكە بۆی نییە ئەو مافە زەوتبكات، چارەسەری كێشەی كورد لەعێراق لەبەغدایە نەك لەئەنكەرەو تارانو واشنتۆن".
سهرۆك كۆمارى عێراق تهئكید لهوهشدهكاتهوه، "من كوردمو شانازی بەكوردبونی خۆمەوە دەكەم، عەرەبێك لەبەسرهو موسڵو نەجەفیش، شانازی بەعەرەب بونی خۆیەوە دەكات، ئەمە بۆ توركمانو ئاشورییەكانیش ڕاستە، ئەم وڵاتە هەمومانی لەئامێز گرتوە، پشتمان بەدەستورەكەی قایمە، ئەمەش ڕێگه ڕاستەكەیە"
Your Comment