بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، هەرچەندە پرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵمان ئامادە کردبوو، بەڵام لەبەر نەهاتنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە نەمانتوانی بینێرینە پەڕلەمان، بەڵام پڕۆژەیاساکە ئامادەیە و هیوادارم بتوانین لە ساڵی 2022 سوودی لێوەربگرین.
سەبارەت بە 200 ملیار دینارەکەی بەغدا دارا ڕەشید وتی، "بەهۆی هەڵبژاردنەکانەوە هیچ مەترسییێک لەسەر ئەو 200 ملیار دینارە نییە کە بەغدا دەینرێت، بەڵکوو ئەوە وەک سولفەیە و بەردەوام دەبێت تا 31ی 12ی 2021ی ئەمساڵ، چوونکە یەکلاکردنەوەی پشکی هەرێم پێویستی بەتەواوکردن هەیە لەنێوان چاودێری دارایی هەردوولادا.
وتیشی، ڕەنگە لە پێش یان پاش هەڵبژاردن سەردانی بەغدا بکەینەوە و خۆمان ئامادە بکەین بۆ بودجەی 2022ی عێراق بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی ئەو کێشانە نەبینەوە کە لە 2021 هەبوون.
Your Comment