بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کوردستانی تی ڤی بڵاوی کردەوە کە وەزیری بەرگریی عێراق، جومعە عناد و سەرۆک ئەرکانی سوپا، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر شممەری و راوێژکاری سەربازیی سەرۆکوەزیران گەیشتووەنەتە پارێزگای کەرکووک.
میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بەوەیش داوە کە ئامانج لە سەردانەکەی شاندەکە، زانیاری ئاگاداربوونە لە رەوشی ئەمنی پارێزگاکە و باسیان لەوەش کردووە کە لە میانی سەردانەکەدا، هەروەها زانیاری لەبارەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە ھێزە ئەمنییەکان بۆسەر پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ژمارەیەک ناوچەی پارێزگای کەرکووک ئەنجامی دەدەن، دراوە بە جومعە عناد، وەزیری بەرگری عێراق .
ئەمەیش دوای ئەوە دێت شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە، لە ئاکامی پەلامارێکی تیرۆریستانی داعش بۆسەر ھێزەکانی لیوای 18ی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق لە سنووری ناحیەی رەشاد باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، 12 پۆلیس کوژران.
Your Comment