بافڵ تاڵه‌بانی: پێم باشه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان رێککه‌وتنێکی نوێی ستراتیجی بکه‌ین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان رایگه‌یاند پێم باشه‌ رێککه‌وتنێکی نوێی ستراتیجی له‌گه‌ڵ گۆڕان بکه‌ین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆکی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ داهاتووی هاوپه‌یمانێتی هه‌ڵبژاردنی گۆڕان و یه‌کێتی وتی "هاوپه‌یمانیه‌تیه‌که‌مان ئینشاڵا ده‌بێته‌ چه‌ترێک بۆ هه‌موو لایه‌نه‌کان و ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌شمان حه‌زناکه‌م ته‌نها بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بێت".

ناوبراو وتیشی : "ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گۆڕان به‌راستی که‌سی یه‌کین و حه‌ز ده‌که‌م نزیکتریش بین و یه‌ک بگرینه‌وه‌ و خواستێکی وا لای من و لای تریش هه‌یه"، زیاتر روونیشی کرده‌وه‌ باشتره‌ هه‌موو ئه‌و حیزبانه‌ی له‌م ناوچه‌یه‌ن و یه‌ک بگرینه‌وه‌ یان له‌ یه‌کتر تێبگه‌ین، ئه‌توانین باشتر خزمه‌تی خه‌ڵکی کوردستان بکه‌ین و ده‌شی که‌ین.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له ‌ڕابردوودا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گله‌یی له‌ یه‌کێتی هه‌بووه‌ که‌ زیاد له‌ رێککه‌وتن و لێکتێگه‌یشتنێک هه‌بووه‌ به‌ڵام له‌لایه‌نی یه‌کێتییه‌وه‌ پابه‌ندبوون بۆ جێبه‌جێ کردنی له ‌هه‌ندێکیه‌وه‌ نه‌بووه‌؟ بافڵ تاڵه‌بانی وتی ئێمه‌ بۆ هه‌موو شتێک ئاماده‌ین، رێککه‌وتنی کۆن جێبه‌جێ بکه‌ین، یان ره‌نگه‌ ئه‌مه‌یان باشتربێت، ئه‌مڕۆ رۆژێکی تره ‌و چه‌ند ساڵێک تێپه‌ڕیوه‌، به‌بۆچوونی من ئێمه‌ له‌گه‌ڵ براکانمان له ‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دانیشین، ئیتیفاقێکی تازه‌ی ستراتیجی‌ بکه‌ین که‌ بتوانین جێبه‌جێی بکه‌ین و گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆ، نه‌ک رێککه‌وتنێک که ‌چه‌ندین ساڵ پێش ئێستا نووسراوه‌، به‌ڵام بۆ هه‌ردووکی ئاماده‌ین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3285

Your Comment

You are replying to: .
captcha