جۆ بایدن لەبارەی بەڕێوەچوونی لوتکەی بەغدا بەیاننامەیێکی بڵاو کردەوە

بەشی جیهان- دوای بەڕێوەچوونی لوتکەی بەغدا، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆڵی عێراقی لە ناوچەکەدا بەرز نرخاند و پیرۆزبایی لە حکوومەتی عێراق دەکات بەبۆنەی میوانداری کردنی کۆنگرەی لوتکەی بەغدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکی کۆشکی سپیدا ئاماژەی بەوەدا، ئەمریکا بەردەوامە لە پشتیوانی کردنی عێراقی هاوبەش، هەربۆیە کاردەکەن بە ئامانجی بەدەستهێنانی سەقامگیری زیاتر لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەردەوامین بە پابەندبوونەکانیانەوە لە پێناو بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو لایەنەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لە چوارچێوەی رێککەوتنی ستراتیجی نێوانیان.

لەبارەی پەیوەندی عێراق و دراوسیێکانی، لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: "کاتێک من و سەرۆک مستەفا کازمی لە کۆشکی سپی کۆبووینەوە، گفتوگۆمان لەبارەی رۆڵی گرنگی عێراقەوە لەناوچەکە و ئەو هەوڵە زۆرەی حکوومەتی عێراق دەیدات، لەگەڵیشیدا حکوومەتی هەرێمی کوردیستانیش بۆ پتەو کردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و دراوسێکانی کرد".

لە کۆتاییدا راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەداوە، پێویستە هەنگاوی دیپلۆماسی ئامرازی لە پێشینەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا بێت، ئەوان سوپاسی هاوبەشەکانیان دەکەن کە لەم دیدەیاندا هاوڕایانن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3224

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha