بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی ڕووداو بڵاوی کردەوە هەر یەک لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، مستەفا سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا، جێگرانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کۆنسوڵی فەرەنسا لە هەولێر، پارێزگاری هەولێر و بەشێک لە وەزیرەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانە بۆ پێشوازی لە سەرۆککۆماری فەرەنسا ئامادەبوون.
لە فڕۆکەخانەی هەولێر پاسەوانانی شەرەف ئامادەبوون و بە رێوڕەسمی سەربازی پێشوازییان لە ئیمانوێل ماکرۆن کرد. هاوکات چەند کەسێکیش بە جلوبەرگی کولتووریی پێکهاتە جیاوازەکانەوە پێشوازییان لە سەرۆکی فەرەنسا کرد.
ماکرۆن لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەیدا ئێوارەی رۆژی شەممە رایگەیاند دەچمە هەولێر و سبەی سەردانی هێزەکانمان دەکەم و دواتریش سەردانی موسڵ دەکەم.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment