سەرەڕای ناڕازی بوونمان بەردەوام دەبین لە رەوانە کردنی 200 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە رەوانە کردنی 200 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان و لەبەرامبەریشدا دەبێت هەرێم داهاتەکان و شایستەی نەوت بنێرێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق لە چاوپێککەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا کە نوێنەری ژمارەیێک دەزگای راگەیاندنی عێراقی ئامادەی بوون ڕایگەیاند: وەزارەتی دارایی ناڕازی بووە لەناردنی 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام بەو پێیەی لە ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ بڕیاری لە ناردنی ئەو بودجەیە داوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکەن و ناردنیشی تەنها لەبەر هۆکاری مرۆییە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەتایبەت لە بواری داراییدا پەیوەندی ئاڵۆزن، لەبەر ئەوەی هەرێمی کوردستان پابەندنابێت بە رادەست کردنەوەی داهاتی نەوت وەک رێککەوتن لەسەر کرابوو و لە یاسای بودجەدا جێگیرکرابوو، بۆیە لەم کاتەدا بەردەوام دەبن لە رەوانەکردنی 200 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان و لەبەرامبەریشدا دەبێت هەرێم داهاتەکان و شایستەی نەوت بنێرێتەوە".

وەزیری دارایی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، دوای بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران دووجار بوودجە بۆ هەرێمی کوردستان رەوانە کراوە و ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەش 200 ملیار دیناری دیکەی رەوانە دەکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3200

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha