پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی هەشتی حەسارۆك دەستیان پێكرد/ حکومەت 900 ملیۆن دینار بۆ گەڕەکی هەشتی حەسارۆک تەرخان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەریەك لە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر دەستپێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانیان لە كەرتی هەشتی حەسارۆك ڕاگەیاند و ئاماژەیان بۆ ئەوەش كرد كە لەگەڵ دروستبوونی خانووی زیاتریش لەو شوێنە، خزمەتگوزارییەكان فراوانتر دەبن.

کوردپرێس:

لە پرێس كۆنفرانسێكدا ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەشتی حەسارۆك وتی: " پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی كەرتی هەشتی حەسارۆك دەست پێدەكەین، بۆ ئەو مەبەستەش هەموو فەرمانگەكانی سنووری شارەوانیی هەولێر ڕاسپێردراون تاكوو ئەو پڕۆژەیە، دەست پێ بكات كە خۆی لە پاككردنەوەی هەردوو شەقامی سەرەكیی كەرتەكەدا دەبینێتەوە و دواتر دیاریكردنی شەقامەكانی ئەو گەڕەكەیە".

باسی لەوەش كرد: "لەم قۆناغەدا نزیكەی600 ملیۆن دینار بۆ ئەو پڕۆژانە خەرج كراوە، هەروەها 300 ملیۆن دیناریش بۆ پڕۆژەی شەقامی نێوان كەرتی پێنج و هەشتی حەسارۆك خەرج دەكرێت".

هەر لەمبارەوە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر وتی: "لەژێر ڕێنماییەكان و بە چاودێریی ڕاستەوخۆی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راسپێردراوین بۆ ئەوەی هاووڵاتییان مۆڵەتیان بدرێت، ئەو هەنگاوە دراوە و دواتریش میكانیزمی دەسپێكردنی خزمەتگوزارییەكان، ئێستاش هەنگاوی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان دەست پێدەكات لە راكێشانی تۆڕی ئاو و دروستكردنی شەقامەكان و هێڵەكانی كارەبا، لە قۆناغی یەكەمدا و ئەو پڕۆژانەش بەردەوام دەبن، بەڵام هەم كاتی گونجاو هەم بودجەی پێویستە.و لە ئەمڕۆوە جارێكی دیكە خاوەن زەوییەكان دەتوانن دەست بە مامەڵەكانیان بكەن و ئێمەش بەرپرسین لە دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان".

ماوەی چەندین ساڵە بە هۆی نەبوونی دابیننەكردنی خزمەتگوزارییەوە زەوییەكانی هەشتی حەسارۆك لە هەولێر دروستنەكراون و خاوەنی ئەو زەوییانەش چەندین جار خۆیشاندان و گردبوونەوەیان ئەنجاداوە.

News Code 3168

Your Comment

You are replying to: .
captcha