بەپێی هەواڵی کوردپرێس، داوود سەلمان خوزەیر، بەرپرسی ڕێکارەکانی مەشق و ڕاهێنان لە بەشی ئۆپەراسیۆنەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕایگەیاند: "ئەنجومەنی کۆمسیاران جەخت دەکاتەوە کە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و هیچ نیازێکیش نییە بۆ دواخستنی".
ناوبراو وتیشی، "هەموو ڕێکارەکان لە قۆناغی تەواوبووندان بەپێی ئەو خشتەی کە لەلایەن بەشی ئۆپەراسیۆنەکانی کۆمسیۆنەوە ئامادەکراوە بەمەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا".
خوزەیر وتیشی، "چاپ کردنی کاغەزی دەنگدان و تۆماری دەنگدەران تەواو بووە، ناوەندەکانی دەنگدان بۆ دەنگدەرانی گشتی و تایبەت و ئاوارەکانیش تەواو بووە، ڕێکاری دەنگدانی گشتی و تایبەتی و بەرنامەی دەنگدان و سکاڵا و تانەدانیش پەسەند کراوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment