هەزار و 531 تووشبووی نوێ لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە 10238 دە هەزار و دو سەد و سی و هەشت پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجام دراون و لەو ژمارەیەش 1531  هەزار و پێنج سەد و سی و یەک  توشبوی نوێ تۆمارکراون و 20 بیست توشبوی پەتاکەش مردون.

کوردپرێس:

وەزارەتی تەندروستسی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 1531 هەزار و پێنج سەد و سی و یەک تووشبووی نوێ تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی بوون.

ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا 2181 دو هەزار و سەد و هەشتا و یەک تووشبوو چاک بوونەتەوە و 20 بیست توشبوی پەتاکەش مردون کە بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بوون هەولێر 5 کەس، گەرمیان 2 کەس، هەڵەبجە 2 کەس، سلێمانی 6 کەس و لە دهۆکیش 5 تووشبوو مردووە.

News Code 3160

Your Comment

You are replying to: .
captcha