لە پێشانگەی نێودەوڵەتی سلێمانی 160 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی بەشداری دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیاروایە لەشاری سلێمانی خولی چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی DBX بە بەشداری 160 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی بەڕێوەبچێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، داستان خالید، بەڕێوەبەری پەیوەندیەکان و ڕاگەیاندن لەکۆمپانیای عێراق تقدوم بۆ پێشانگا لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە: "کۆمپانیاکەمان ساڵانە پێشانگای نێودەوڵەتی DBX بەسەرپەرشتی ژوری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی و بەچاودێری پارێزگاری سلێمانی و لایەنە پیوەندیدارەکان دەکاتەوە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ ئەمساڵ بەتەواوی خۆئامادەکاری و ڕێنمایە تەندروستیەکان چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی DBX بە بەشداری 160 کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی لە ڕێکەوتی 25-8 تا 30-8 بۆ ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

داستان خالید باسی لەوەش کرد، کۆمپانیا بەشدارەکان لە بوارەکانی خۆراکی، بیناسازی، پەیوەندیەکان، تەکنەلۆژیا، ئەندازیاری، پاکەرەوە، کەلوپەلی جوانکاری، جلوبەرگ، پێداویستی ئۆتۆمبێل، بڵاوکراوە و چاپەمەنی، کتێب، تەندروستی، کارگەی لەقتونان، کارەبای، پێداویستی ناوماڵ.

ئەوەشی ڕوونکردەوە، کۆمپانیا بەشدارەکان لە هەشت وڵاتەوە دێن وەک ئێران و تورکیا و میسر و ئازەرباینجان و فەڕەنسا و و ئیتاڵیا و لوبنان و ئوردن و کۆمپانیاکانی وەزارەتی پیشەسازی عێراق و بریکارنامەکانی وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکا کە لە هەرێمی کوردستان کە وەکیلیان هەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3133

Your Comment

You are replying to: .
captcha