کوردێکی سنەیی وەک فەرماندەی هێزی دەریاییی ئەرتەشی ئێران دەستنیشان کرا

بەشی ئێران- ڕێبەری باڵای ئێران لە ڕێگای حوکمێکەوە دەریادار شارام ئێرانیی وەک فەرماندەی هێزی دەریاییی ئەرتەشی ئێران دەستنیشان کرد.

کوردپرێس: دەریادار شارام ئێرانی کە کوردێکی خەڵکی شاری سنەی پارێزگای کوردستانە لە لایەن ئایەتوڵڵا خامنەییەوە وەک فەرماندەی هێزی دەریاییی ئەرتەشی ئێران دەستنیشان کرا.

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئایەتوڵڵا خامنەیی لە حوکمێکدا ڕایگەیاند دەریادار شارام ئێرانی وەک فەرماندەی هێزی دەریاییی ئەرتەش دەستنیشان دەکات.

شارام ئێرانی لەدایکبووی ساڵی 1346 ئێستا تەمەنی 54 ساڵە و لە شاری سنە لە دایک بووە. ناوبراو لە ساڵی 1365ەوە تا ئێستا لە هێزی دەریاییی ئەرتەشی ئێراندا کار دەکات و ئێستا بۆتە فەرماندەی گشتیی هێزی دەریاییی ئەرتەشی ئێران.

News Code 3105

Your Comment

You are replying to: .
captcha