کوردپرێس:
ژمارەیێک لەخاوەن نانەواخانەکانی سلێمانی و هەڵەبجە دژى گرانبوونی نرخی ئارد گردبوونەوە و داواشییانکرد، کە دەستبەجێ نرخی ئارد بۆ دۆخی پێشووتری بگەڕێتەوە.
یەکێک لەو کەسانەی کە لەگردبوونەوەکەدا بەشداریکردووە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "گرانبوونی ئارد کاریگەری دەکاتە سەر چێشتخانە و کەبابخانە و تەواوی ئەو شوێنانەی دیکەش کە پێویستییان بە نانەواخانەکان هەیە".
یەکێکی دیکە لە بەشداربووانەکان ئەوەی وت، "ئەگەر حکومەت نرخی ئارد دانەبەزێنێت، ئەوا پێویستە نرخی نان بەرزبکرێتەوە".
لەماوەی رابردووشدا، بەهۆی گرانبوونی نرخی ئاردەوە، قائیمقامییەتی سلێمانی داوای لە نانەواخانەکان کرد کە کێشی (گونک)ی نان کەمبکەنەوە و ئەو خاوەن نانەوانانەش دەڵێن، "ناتوانین بەردەوامبین لەکەمکردنەی کێشی (گونک)ی نان".
Your Comment