مەسعوود بارزانی و عادل عەبدولمەهدی بارودۆخی سیاسیی و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراقیان تاوتوێ کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و عادل عەبدولمەهدی کۆ بوونەوە و دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکان لەسەر ئاستی ناوچەکەیان ئاڵوگۆڕ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ڕۆژی دووشەممە، 16ی ئابی 2021، لە سەڵاحەدین مەسعوود بارزانی، سەرۆکى پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق کرد.

ڕاگەیێنراوەکە دەشڵێت، "لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەو وڵاتە و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی تاوتوێ کرا".

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا "بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکان لەسەر ئاستی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کراوە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3099

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha