بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدوڵڵا حەسەن، بەرپرسی كۆمەڵە و حزبەكان لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "ئه‌و حزبانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانن، ئه‌گه‌ر له وڵاتی خۆیان مۆڵه‌تیان نه‌بێت، ناتوانن له هه‌رێمی كوردستان چالاكی سیاسی ئه‌نجام بده‌ن، له رووی یاساییه‌وه ناتوانین ههڵسهكهوتیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین، مۆڵه‌تیان پێبده‌ین و باره‌گا بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له وڵاتی خۆیان مۆڵه‌تی یاساییان هه‌بێت، ئه‌وا لێره‌ش به پێی یاسا مۆڵه‌تیان پێده‌ردێت".
ناوبراو باسی لەوەش کردووە، ''جگە لە حزبە کوردستانییەکانی ناو هەرێمی کوردستان، پێنج حزبی عێراقیش بەپێی مەرجەکان مۆڵەتی چالاکی سیاسی‌یان پێدراوە، لە مەرجەکان نابێت پێچەوانەی سیستەمی دیموکراسی هەرێمی کوردستان کار بکەن، پێویسته دژی دابونەریتی گەلی کوردستان نەبن، رێز لە ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان بگرن و دووربن لە توندوتیژی. لەسەر ئاستی عێراقیشدا، لە چوارچێوەی دەستوور بابەتی پێکهێنانی حزب و چالاکی سیاسی رێکخراوە.''
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment