کوردپرێس:
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز، لە کاتژمێر ١٠:٣٠ی ڕۆژی هەینی 13ی ئابی 2021 چەند جارێک فڕۆکە جەنگیەکانى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک، گوندى سگیرێ لە شارەدێى دێرەلوکى سەر بە شارۆچکەى ئامێدى بۆردوومان کرد.
بە گوێرەی زانیارییەکان بە هۆی ئەو بۆردومانەوە یەک هاووڵاتیی مەدەنیی ئامێدی گیانی لە دەست داوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دەوڵەتى تورک ناوچە سنوورییەکانى هەرێمى کوردستان بە بیانووى جیاجیا بۆردوومان دەکات و هاوڵاتیان شەهید دەکات، زیانێکی زۆریشی بە ژینگە، دارستان و ڕەزو باخی ئەو ناوچانە گەیاندووە.
Your Comment