بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم په‌یوه‌ندیی به‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی لیتوانیاوه‌ كرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم پەیوەندییێکی تەلەفۆنی لەگەڵ گابریلیوس لاندسپێرگیس، وەزیری دەرەوەی لیتوانیا ئەنجامدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا باس لەوە دەکات لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان پرسیاری لە بارودۆخی پەنابەران کرد و بە ناوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی حکوومەتی لیتوانیای کرد بۆ میوانداری کردن و لەخۆ گرتنی ئەو ئاوارانەی کە لە عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی ڕوویان لە لیتوانیا کردووە.

سەفین دزەیی ئاماژەی بەوەداوە، ژمارەیێک لەو کۆچبەرانە بارودۆخیان باش نیە، بۆیە داوا لە حکوومەتی لیتوانیا دەکەن تا یەکلابوونەوەی چارەنووسیان، زیاتر هاوکاریان بن و لە بارودۆخ و گوزەرانی رۆژانەیان ئاسانکاریان پێشکەش بکەن.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو، لەبەر ئەوەی هەر لە مانگی ئەیلولەوە وڵاتی لیتوانیا دەچێتەناو وەرزی سەرما، بۆیە هەردوولا کۆک بوون لەسەر ئەوەی پێویستە دۆخی پەنابەرەکان چارەسەر بکرێت و هەرسێ لایەنی هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵ و حکوومەتی لیتوانیا هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە تاوەکو ولە رێگای هەردوو رێکخراوی IOM و UNHCR هاوکاری بکرێن و دۆخیان باشتر بکرێت، بەتایبەت ئەو پەنابەرانەی کە خواستی گەرانەوەیان هەیە بۆ عیراق و هەرێمی کوردستان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3041

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha