قوباد تاڵەبانی: لە بەرەنگاربوونەوەی كاری نایاسایی بەردەوام دەبین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق، جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم ڕایگەیاند: حكوومەتی هەرێم لە بەرەنگاربوونەوەی كاری نایاسایی و گەندەڵی بەردەوام دەبێت.

کوردپرێس:

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، لەگەڵ ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و، ڕۆبێرتۆ پالەدینۆ کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، لەبارەی چاكسازییەكان و هاوكارییەكانی ئەمەریكا بۆ هەرێمی كوردستان لە قۆناغی داهاتوودا گفتوگۆمان كرد.

وەك لە ڕاگەیەندراوی كۆتایی كۆبوونەوەكەدا هاتووە: هەردوولا هاوڕابوون هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت و پرۆسەیەكی پاك و بێگەرد بێت.

جێگری سەرۆكی حكوومەت جەختی كردەوە حكوومەتی هەرێم لە بەرەنگاربوونەوەی كاری نایاسایی و گەندەڵی بەردەوام دەبێت.

News Code 3038

Your Comment

You are replying to: .
captcha