هێزە کوردییەکـان زۆر بێ باکـانە لــە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق دەڕوانن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی کوردی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەڵبژاردنی پێش وەخـتەی عێراق لە سەروبەندی ئەنجامدانە و زۆرێک لەلایەنە سیاسییەکان فشاری سیاسیی دەکـەن بۆ جێبەجێ کردنی خواست و داواکـاریەکان، ئەوەی غیابی هەیە تـەنها هێزە کوردییەکـانن، کە زۆر بێ باکـانە دەڕوانن لــە ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێزان شێخ دلێر ئەندامێکی کوردی پەرلەمانی عێراق لە نووسینێکدا لەبارەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بەناونیشانی "لایەنە كوردییەكان بۆ بێدەنگن؟!" رایگەیاندووە: "هەڵبژاردنی پێش وەخـتەی عێراق لە سەروبەندی ئەنجامدانە و زۆرێک لەلایەنە سیاسییەکان جگـەی لەوەی فشاری سیاسیی دەکـەن بۆ جێبەجێ کردنی خواست و داواکـاریەکان، لە هەمانکاتدا پۆست و پلەی خۆشیان بەکاردەهێنن بـۆ جێبەجێ کردنی داواکـارییەکانی دەنگدەرانیان".

ئاماژەی بەوەش کردووە، لەم هاوکێشەیە ئەوەی غیابی هەیە تـەنها هێزە کوردییەکـانن، کە زۆر بێ باکـانە دەڕوانن لــە ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بەتایبەت لەناوچـە جێ ناکۆکەکان، کە لە دوای ڕووداوەکانی ئۆکتۆبەری 2017 دەیـان خێزانی کورد ماڵ و حاڵ و بنەی خۆیان بەجێهێشتووە.

رێزان شێخ دلێر باسی لەوەش کردووە، "نەمانبینی و نەمانبیست چارەسەری پرسی ناوچەی کێشە لەسەرەکان ئەگەر بۆ بانگـەشەی هەڵبژاردنیش بێت، ببێت بە بابەت و داواکاری گەرمی لایەنە کوردییەکـان، یاخود فشار لەسەر حکوومەتی فیدڕاڵ بکـەن تاوەکوو نەگەڕاندنەوەی پێشمەرگـە بۆ ناوچە جێناکۆکان هەڕەشەی بایکۆتی هەڵبژاردنـەکان بکـەن، جێی سەرسوڕمانە نازانرێت لایەنە کوردییەکان بەتایبەت دوو پارتی دەسەڵاتدار، بەرامبەر بە چی ئەم بێ دەنگیان هەڵبژاردووە".

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ڕۆژانـە دەبیستن، کە کاندیدانی کورد لە ناوچـە جێناکۆکان چۆن ڕێگریان لێ دەکرێت و تەنانەت ناشتوانن بە ئازادانە بانگـەشەی خۆیان بکـەن، لە پاڵ حزبە کوردییەکان "بێ ئاگایی و بێ دەسەڵاتی سەرۆک کۆماریش جێی داخـە لەم باردۆخەدا، لە کاتێکدا کەسێکی وەکوو سەرۆکی پەرلەمان بۆ بانگـەشەی هەڵبژاردن چ توانایی حکوومەت و تەنانەت سنووری دەسەڵاتەکانی لایەنی جێبەجێکاریش دەبەزێنێت لە پێناو خزمەت کردن بە پارێزگا سوننییەکان".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3030

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha