نازم دەباغ: ئێران هەمیشە پشتیوانی مافە ڕەواکانی کورد بووە لە چوارچێوەی دەستووری عێراق

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی لە تاران لەبارەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە فڕۆکەخانەی مێهرئاباد لێدوانی دا و دەڵێت دیارە کارەکە هەڵەی پرۆتۆکۆلی بووە و ئێران لە سەرەتاوە تا ئێستا ڕاستگۆییی تێدا هەبووە بەرامبەر بە کورد.

کوردپرێس:

نازم دەباغ نوێنەری حکوومەتی هەرێم لەتاران سه‌باره‌ت به‌کێشەی دانانی ئاڵای کوردستان لەمەراسیمی پێشوازیکردن لەنێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، ڕایدەگەیەنێت "من ئه‌گه‌ر بمزانیایه‌ ده‌موت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ من په‌یوه‌ندیکرا وه‌کو نوێنه‌ری حکومه‌ت ئایا من چیم ئاگا لێیه‌؟ منیش وتم باشترین ده‌لیل‌و به‌ڵگه‌ ئه‌وه‌یه‌ خۆتان سه‌یری كامێراكانی فڕۆکه‌خانه‌ بکه‌ن‌و ئه‌وانه‌ی ده‌زانن کێ هاتووه‌و کێ چووه‌و کێ ئه‌و ئاڵایه‌شی داوه‌ته‌ ده‌ست ئه‌و سه‌ربازه‌، به‌ڵێ لایه‌نی ئێرانی پرسیاریان لێکردم".

دەباغ دەشڵێت:"زۆرجار هه‌بووه‌ وڵاتان ئاڵای کوردستانیشیان هه‌ڵداوه‌، به‌ڵام ڕاستگۆ نه‌بوون له‌گه‌ڵ کورد، ئێران له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌تا ئه‌مڕۆ ڕاستگۆییێکی تێدا هه‌بووه‌ به‌رامبه‌ر به‌کورد وه‌کو پشتیوانی له‌مافه‌ ڕه‌واکانی به‌ڵام له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق".

هەر بەوتەی نازم دەباغ كه‌ بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا قسه‌یكردوه‌، "له‌ڕۆژی یه‌که‌میشدا که‌ پێشوازی له‌به‌ڕێز کاک نێچیرڤان کرا ئه‌و مشتومڕه‌ دروستبوو له‌سه‌ر ئاڵای کوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مکاره‌ی کرد هه‌ڵه‌یه‌کی پڕۆتۆکۆلی کردبوو به‌لانی که‌مه‌وه‌ که‌ ئاڵای کوردستانی هه‌ڵده‌کرد، ده‌بووایه‌ ئاڵای عێراقیشی له‌ته‌نیشت بوایه‌".

News Code 3023

Your Comment

You are replying to: .
captcha