تورکیا زیاتر لە یەک ملوێن هاووڵاتیی تینوو کردووە

بەشی تورکیا- وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە نامەیێکدا بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان تورکیای بەوە تۆمەتبار کردووە کە زیاتر لە یەک ملوێن هاووڵاتیی حەسەکەی تینوو کردووە.

کوردپرێس:

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە نامەیێکدا کە بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی نووسیویەتی ڕەخنەی لە ڕەفتاری تورکیا لە سووریا گرتووە و نووسیویەتی: تورکیا ڕێگری دەکات لە گواستنەوەی ئاو بۆ شاری حەسەکە کە ئەو شارە زیاتر لە یەک ملوێن هاووڵاتیی تێدا دەژی. ئەو وڵاتە زیاتر لە یەک ملوێن هاووڵاتیی حەسەکەی تینوو کردووە. ئەم کارەی تورکیا جگە لە سیاسەتی داگیرکاری تاوانێکی ئاشکرای شەڕە.

بە پێی نووسراوی ئاژانسی فەرمیی سووریا (سانا) وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە نامەکەیدا ئاشکرای کردووە: داوا دەکەین ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی زووبزوو دەست بە کار بکات و گوشار بخاتە سەر تورکیا بۆ ئەوەی دووبارە وێستگەی ئاوی عەلۆک کارا بکاتەوە. تورکیا پێویستە کۆتایی بەو ڕەفتارانە بهێنێت کە مافی هاووڵاتییانی سووریا پێشێل دەکات.

News Code 301

Your Comment

You are replying to: .
captcha